پاپا فرانسیس: مێسی خودای تۆپی پێ نییه‌

پاپا: مێسی یاریزانێكی باشه‌، به‌ڵام شایسته‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ بیپه‌رستیت

پاپا فرانسیس لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە ئەو مێسی بە خوای تۆپی پێ ناو هێنابێت و داواش دەکات ئەم ناسناوە بێجگە لە خودا لە کەس نانرێت.

پاپا فرانسیس ده‌شڵێت: من هیچ کاتێک نەمگوتووە مێسی خودای تۆپی پێیە و نابێت ئەم ناسناوە لە کەس بنرێت و بڕوام بە هیچ شێوەیەک بەم قسانە نییە، لەوانەیە خەڵکانێک هەبن مێسی بە خودای تۆپی پێ ناو ببنەن، یاخود بڵێن من تۆ دەپەرستم، ئەم شتانە نابێت و ناکرێت، چونکە پەرستن تەنها بۆ خودایە.

پاپا گوتیشی: ئەم شتانەش کەسانێک دەیکەن کە زۆر هەستیار دەبن بەرامبەر کەسە باشەکان، بۆ نموونە دەڵێن مێسی لەناو یاریگەدا کارەکانی باوەر پێنەکراون، یاخود ئەو خودای تۆپی پێیە کە ئەمەش رێگە پێدراو نییە، بێگومان مێسی یاریزانێکی باش و لێهاتوویە و ئەو هەمیشە کاری ناوازە لە ناو یاریگەکان دەکات، به‌ڵام نابێت له‌ قه‌باره‌ی مرۆڤبوون گه‌وره‌تری بكه‌ن.