كه‌ریم بێنزێما گه‌وره‌ترین ریكۆردی له مێژووی لالیگا تۆمار كرد
ئه‌وه‌ی كه‌ریم كردوویه‌تی به هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی لالیگا نه‌كراوه
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كه‌ریم بێنزێما ریكۆردێكی مێژوویی گه‌وره‌ی به نێوی خۆی نووسیوه‌ته‌وه و پێشتر به هیچ یاریزانێكی دیكه‌ی لالیگا نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت مێسی و كریستیانۆش نه‌یانتوانیوه ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه تۆمار بكه‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، كه‌ریم دوای ئه‌و گۆڵه‌ی له خوله‌كی 89 له دژی یانه‌ی هۆیسكا تۆماری كرد كه 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد، بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا كه گۆڵی له سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه كردووه كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه.
بێنزێما له‌وه‌ته‌ی له 2009ـه‌وه روویكردۆته ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر 34 یانه‌ی جیاوازی لالیگا یاری كردووه و گۆڵی له هه‌ر 34 یانه‌كه تۆمار كردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لیۆنێل كاپتنی بارسێلۆنا له كۆی 40 یانه‌ی لالیگا، گۆڵی له 38 یانه كردووه و تا ئێستا نه‌یتوانیوه گۆڵ له یانه‌كانی مۆرسیا و قادش بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی پێشووی ریال مه‌درید له كۆی 33 یانه‌ی لالیگا گۆڵی له 32 یانه كردووه و ته‌نیا به‌رامبه‌ر لیگانیس گۆڵی نه‌كردووه.
.jpg)