جوتیارانی ھەرێمی كوردستان چاوەڕێی پارەی گەنم دەكەن

بەغدا بڕی 499 میلۆن دینار قەرزداری جوتیارانی ھەرێمی كوردستانە

K24 - ھەڵەبجە

بڕی 499 میلۆن دینار، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ئامادەکراوەو تاوەکو بنێریت بۆ جوتیارانی ھەرێمی کوردستان، کە ماوەی سێ ساڵە جوتیاران ھەموو رێکارێکیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی ھەقی خۆیان وەرگرن، بەڵام تائێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی دەرنەبڕیووە، بۆیە جوتیاران داواکارن ھەرچی زووە ئەو پارەیان بۆ رەوانە بکرێت، تاوەکو ئەوانیش بتوانن ساڵانە بەرھەمی باشتر بدەنە سایلۆکانی کوردستان و عێراق.

ماوەی سێ ساڵە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان چاوەڕێی وەرگرتنی پارەی گەنم دەكەن، جوتیارانی سنووری شارەزور دوو ساڵە بە ناچاری گەنمەکانیان دەفرۆشنە بازرگانە عەرەبەکان، ئەوان دەڵین، ھەموو رێکارێکی یاسایمان گرتووەتە بەر بۆ وەرگرتنەوەی پارەی ساڵانی رابردوو، بەڵام تائێستا نەگەیشتوون بە ھیچ ئەنجامێك.

ھ.م