بۆ ماوە سێ هەفتە تەنها شەربەتی پرتەقاڵی خواردەوە بەڵام زیانی پێگەشت

چاوەڕێی ئەو ئەنجامەی نەدەکرد

K24 – هه‌ولێر:

ژنێکی ئیسرائیلی بەمەبەستی دابەزاندنی کێشی، بۆ ماوەی سێ هەفتە تەنها شەربەتی پرتەقاڵ دەخواتەوە، بەڵام زیان بە مێشکی دەگات.

ناوی ژنەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام تەمەنی 40 ساڵە و دانیشتوانی شاری تەلئەبیبە؛ بەمەبەستی دابەزاندنی کێشی سەردانی کەسێک دەکات کە بەڵێنی ئەوەی پێدەدات چارەسەری سروشتی بۆ بکات و کێشی دابەزێنێت.

ژنەکە بۆ ماوەی سێ هەفتە تەنها شەربەتی پرتەقاڵ  و ئاو دەخواتەوە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی هاوسەنگی خوێ لە مێشکیدا، زیانی پێدەگات و کاریگەری زیانەکانی مێشکیشی هەمیشەیی دەبن.

جیا لەوەش، پزیشکان کە ماوەی سێ رۆژە چاودێری ئەو خانمە دەکەن دەڵێن، لە ماوەیەکی کەمدا کێشی زۆر دابەزیووە و ئاستی چەند کانزایەکی گرنگی وەک سۆدۆیم لە لەشیدا دابەزیووە.

خۆ گرتنەوە لە خواردن بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ رێنمایی پزیشکیی، زۆر کەسی دووچاری نەخۆشی کردووە، دیارترینیان نەخۆشییەکانی دڵ و گەشکەیە.

سەرچاوە:

Ha Hadashot 12

The Daily Mail

H.J