ژنێكی دیكەی كورد خۆی كوشت

"حاڵەتی خۆكوشتنی ژنان لە رۆژھەڵاتی كوردستان زیادی كردووە"

K24 - ھەولێر

ژنێكی كورد لە شاری كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد: "ژنێكی كورد بە ناوی شلێر قادری، لە شاری كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان خۆی ھەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە".

بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی ھەنگاو: "ئەو ژنە كێشەی لەگەڵ ھاوسەر و كەسوكاری ھاوسەرەكەی ھەبووە، بۆیە خۆی كوشتووە".

بە گوێرەی ئاماری ئەو رێكخراوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە 20 ژن لە رۆژھەڵاتی کوردستان خۆیان كوشتووە.