پارتی و گۆڕان باس لە پرسی پێکهێنانی حکومەت دەکەن
پارتی باس لە رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی دەکات
K24 – ههولێر:
شاندێکی پارتی و بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ 06/04/2019 لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانيارییەکانی كوردستان24، شاندی هەردوولا تاوتوێی هەنگاوەکانی پێكهێنانی حكومەت دەکەن و هاوكات شاندی پارتی بەرچاو روونی زياتر دەدات به بزووتنەوەی گوڕان سەبارەت بە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی.
شاندەکەی پارتی بە سەرپەرشتی د.کەمال کەرکووکی و شاندەکەی گوڕانيش بە سەرپەرشی جەلال جەوهەر کۆدەبنەوە.
هەر کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسووڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی کۆدەبێتەوە و پرسی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی و بەشدارییان لە حکومەت تاوتوێ دەکات.
H.J