"ئێران سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه"
فه‌لاحه‌ت پیشه: وه‌ك داعش سه‌یریان ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
حیشمه‌ت فه‌لاحه‌ت پیشه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك داعش ده‌خه‌ینه لیستی تیرۆره‌وه له ئێران".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/4/2019 فه‌لاحه‌ت پیشه به ئاژانسی فارسی وڵاته‌كه‌ی گوتووه: "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سوپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆره‌وه، ئێمه‌ش سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك داعش ئه‌ژمار ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌مانه‌وه".
ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی چەند بەرپرسێکی ئەمەریکادایه كه بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان گوتووە، ئەمەریکا به‌نیازه سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
ئه‌وه‌ش یەکەمجار دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سوپای فەرمی وڵاتێک بخاتە لیستی تیرۆرەوە و بڕیارە رۆژی دوو شەممە یاخود لە چەند رۆژی ئایندە ئەمەریکا ئەو هەنگاوە بنێت.
بڕیارەکەی ئەمەریکا مەترسی بۆخۆشی هەیە چونکە رەنگە وڵاتە نەیارەکانی ئەمەریکا بە هەمان شێوە سوپای ئەمەریکا بخەنە لیستی تیرۆرەوە.
لە ساڵانی رابردوو، ئەمەریکا چەند لق و بەشێکی سوپای پاسدارانی وەک تیرۆرست ناساندووە، بەڵام یەکەمجارە بیەوێت تەواوی سوپاکە وەک تیرۆرست بناسێنێت.
لە ساڵی 2017 محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سووپای پاسداران رایگەیاندبوو: "ئەگەر ترەمپ بیەوێت سوپای پاسداران وەک تیرۆرست بناسێنێت، سوپای پاسداران وەکو داعش لە تەواوی جیهان دەڕوانێتە سوپای ئەمەریکا".
تاکو ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و کۆشکی سپی هەواڵەکەیان پشت‌راست نەکردووەتەوە، بەڵام بڕیارەکە "جەنگی" ئەمەریکا و ئێران دەخاتە قۆناغێکی نوێوە ئەگەر بەفەرمی رابگەینرێت.