قه‌ته‌ر: غاز له ئیمارات بگرینه‌وه سێیه‌كی دوبه‌ی و ئه‌بوزه‌بی نوقمی تاریكی ده‌بن
ئیمارات هه‌موو شتێكی قه‌ته‌ری بایكۆت كردووه، جگه له غازه‌كه‌ی نه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای قه‌ته‌ر، "ئه‌حمه‌د ئال مه‌حموود" رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر غاز له ئیمارات بگرینه‌وه، سێیه‌كی دوبه‌ی و ئه‌بوزه‌بی نوقمی تاریكی ده‌بن".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای قه‌ته‌ر، گوتیشی: "میری وڵات له یه‌كه‌م رۆژی كێشه‌ی نێوان وڵاتانی كه‌نداو و قه‌ته‌ر رایگه‌یاندووه، نابێت خه‌ڵك ببنه قوربانی سیاسه‌تی وڵاته‌كانیان".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئیمارات هه‌موو شتێكی قه‌ته‌ری بایكۆت كردووه، جگه له غازی قه‌ته‌ر نه‌بێت".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر قه‌ته‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بگرێته به‌ر له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه مافی خۆیه‌تی، چونكه ئه‌وان سه‌ره‌تا ده‌ستیان به گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ر كرد".
له 5ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017ه‌وه هه‌ریه‌ك له سعوودیه، به‌حره‌ین، ئیمارات و میسر، په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه و گه‌مارۆیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر