مەیموونێک لەبەر رەفتاری گەشتیارێک لە کۆمەڵەکەی دەردەکرێت
تیمەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە
K24 – ههولێر:
لە وڵاتی تایوان مەیموونێک لە لایەن کۆمەڵەکەی دەردەکرێت و دوور دەخرێتەوە چونکە چەند گەشتیارێک رەنگیان کردووە.
یەکێک لە پارێزەرەکانی دارستانەکانی تایوان بە ناوی لو چێنگ لین بە سایتی دەیلی مەیلی گوتووە: "مەیموونەکە رەنگیان سوور کردووە، بەهۆیەوە ئێستا لە لایەن کۆمەڵەکەی دەرکراوە و بە تەنیا دەژی، بەڵام زۆر تەنیا و خەمبارە".
بەرپرسان تیمێکیان بۆ لای مەیموونەکە ناردووە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکەن، ئەو کەسەشی بەو کارە هەستاوە بە بڕی 7 هەزار و 445 یۆرۆ سزا دەدرێت.
بەگوێرەی یاسای مەیموونەکان، رەنگ گرنگی زۆری هەیە و هەندێک جار کۆمەڵەکان لەسەر بنەمای رەنگ دروست دەکرێن، بۆیە ئامادە نین مەیموونێک وەربگرن کە رەنگی سوورە.
H.J