به ڤیدیۆ.. 3 ته‌قین شاره‌كانی ره‌ققه و حه‌سه‌كه‌یان هه‌ژاند
هه‌رسێكیان له رێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلی مینڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدران و 9 كه‌س بوونه قوربانی
K24- حه‌سه‌كه:
له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌دا له شاری ره‌ققه‌ی سووریا 9 كه‌س كوژران و ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش كاروانێكی هێزی هاوپه‌یمانانی له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانی كرده ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه بێت.
پەیامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، 2 ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو لە شەقامی باسلی ناو شاری رەققە تەقینەوە، لە ئەنجامدا 9 ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا، ژماره‌یه‌كیان ئافره‌ت و منداڵ بوون، وێڕای برینداربوونی ژمارەیەك ھاووڵاتی دیكە.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له سه‌ر رێگای پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە كاروانێكی هێزه‌كانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به داعشدا ته‌قییه‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه میدیاكانی سەر بە هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "ھەسەدە" بڵاویان كردەوە، نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای نێوان شارۆچكەی شەداد و گوندێكی باشووری پارێزگای حەسەكە، لە كاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقیوەتەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، تەقینەوەكە لەلایەن داعشه‌وه ئەنجامدراوە و ھیچ زیانێكی گیانیشی لێنەكەوتووەتەوە.
H.B