ناكۆكی یه‌كیتی و گۆڕان له‌سه‌ر پۆستێك واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی دواده‌خات
به‌رپرسێكی یه‌كێتی: پێک‌ھێنانی حکوومەت و پەیوەندیەکانی یه‌كێتی و گۆڕان دوو بابه‌تی جیاوازن
K24- هه‌ولێر:
داواکردنی پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم بۆ کاروباری سەربازی لە لایەن یەکێتیەوە ناڕەزایەتی گۆڕانی لێکەوتەوە و بووەته ھۆی دواخستنی واژۆکردنی ڕێکەوتنی پارتی و یەكێتی، بەرپرسێکی یەکێتیش دەڵێت: ئاسایيبونەوەی نێوانی گۆڕان و یەکێتی ھیچ پەیوەندییەکی بە پێكھێنانی حکوومەتەوە نیە.
له‌تیف نێروه‌یی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێكهێنانی حكوومه‌ت و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان دوو بابه‌تی جیاوازن، چونكه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئه‌و دوو لایه‌نه له‌گه‌ڵ پارتی رێكده‌كه‌ون، هه‌رچی هه‌وڵدانیشه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، ئه‌مه بابه‌تێكی دیكه‌یه و زۆریش گرنگه هه‌نگاو به‌و ئاراسته‌یه‌وه بنرێت.
له‌كاتێكدا بزوتنەوەی گۆڕان نەیشاردووه‌تەوە، یەکێتی ھۆکاری ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیانە و ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و چەند ھۆکارێکی دیکە وایکردووە، پەیوەندیەکانیان ئاسایی نه‌بن، بۆ کۆبونەوەش لەگەڵ یەکێتی گۆڕان مەرجی خۆی ھەیە.
له‌مباره‌شه‌وه نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی ئه‌و حیزبه ده‌ڵێت: ئێمه مه‌رجمان هه‌یه بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، پێویسته بۆ نیشاندانی نیازپاكی خۆی، یه‌كێتی یه‌كێك له‌و رێككه‌وتنانه جێبه‌جێ بكات كه پێشتر له‌نێوانمان هه‌بوون، ئه‌گه‌ر نا ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نییه، به تایبه‌ت یه‌كێتی، هه‌ر كاتێكیش ئه‌و ساردییه‌ی له نێوان گۆڕان و یه‌كێتیدا هه‌یه ره‌وایه‌وه، ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین.
پارتیش وەك لایەنی براوەی ھەڵبژاردن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان هه‌وڵی زۆری داوە دڵی ھەردوولا ڕازیبکات، عینایه‌ت نامیق، كارگێری لقی 4ى ئەو حزبەش دەڵێت: بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز, پێویستە لایەنەکان لەگەڵ براوەی یەکەم و لە نێوان خۆشیاندا ڕێك بکەون.
گفتوگۆی سێ لایەنه براوەکەی ھەڵبژاردن بە مەبەستی پێک‌ھێنانی حکوومەت, ماوەی چەند مانگێکە درێژەیان ھەیە و ھێشتا نەگەشتونەتە خاڵی کۆتایی، ھەرچەندە بەشێك لەو لایەنانە جه‌ختیان ده‌كرده‌وه، پۆستەکانی حکوومەت گرفتی ئەوتۆ دروست ناکات، بەڵام ڕەنگە داواکردنی پۆست لە لایەن بەشێك لە لایەنەکان زنجیرەی کۆبوونەوەی لایەنەکان درێژتر بکاتەوە.
H.B