عێراق و ئێران 8 ناوچه‌ی پیشه‌سازی هاوبه‌ش درووست ده‌كه‌ن
زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه
K24 - سلێمانی:
ئێران و عێراق 8 ناوچەی پیشەسازی لە سنووری نێوانیان، كه زۆرینەیان دەكەونە ھەرێمی كوردستان, درووست ده‌كه‌ن.
به گوته‌ی شاره‌زايانى ئابوورى ئەو ناوچانە بۆ ھەرێم باش ده‌بێت, شاره‌زایان رایان وایه هه‌رێميش كاڵا له‌و ناوچانه نمايش بكات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا نه‌بێته ناوه‌ندێكی بازرگانی بۆ اخ كردنه‌وه‌ى به‌هه‌م و كاڵاكانى ئێران.
له‌سه‌ردانه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق, بۆ ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به بازرگانی نێوان تاران و به‌غدا رێككه‌وتن، له رێگه‌ی درووستكردنی 8 ناوچەی پیشەسازی لە سنووری نێوانیاندا، كه زۆربەیان دەكەونە سنووره‌كانى ھەرێمی كوردستانه‌وه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه جیا له‌وه‌ی بازرگانان ئاسانتر ده‌توانن كالاكانیان ده‌ست بكه‌وێت، چه‌ند كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانیش له‌و ناوچانه داده‌مه‌زرێنرێت، به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی باشتر بۆ بارزگانی و خستنه‌ڕووی به‌رهه‌م و كاڵاكان ده‌ڕه‌خسێنرێت.
درووستكردنی ئەو ناوچانە بۆ ھەرێمی كوردستان سوودێكى ئابوورى باشى ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆر له كاڵا و پێداویستییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به به‌رهه‌م و كاڵای ئێرانی پڕ ده‌كرێته‌وه.
شاره‌زايه‌كى ئابووری باس له پێويستبوونى رۆڵى هه‌نارده‌ى كاڵاى هه‌رێم ده‌كات له‌و ناوچه پيشه‌سازييانه به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌رێميش كاڵاكانى خۆى له‌و شوێنه نمايش نه‌كات، ئه‌وا ئێران قۆرخی ناوچه‌كان ده‌كات بۆ ساخكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى خۆی، به‌مه‌ش سوودمه‌ندی یه‌كه‌م هه‌ر خۆی ده‌بێت.
ساڵی رابردوو قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران زیاتر له 10 ملیار دۆلار بووه، پێشبینی ده‌كرێت به درووستكردنی ئه‌و هه‌شت بازاڕ و ناوچه پیشه‌سازییه، قه‌باره‌ی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رز بێته‌وه و بازرگانی و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بووژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.