ساڵح موسلیم: پێویسته توركیا هزری خۆی بگۆڕێت
هه‌سه‌ده: بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له ئاماده‌باشیداین
K24 - قامیشلۆ
وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان له ئاماده‌باشیدان، هاوكات ئاماده‌شن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن.
له‌و باره‌وه ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی پارتیی یەكێتیی دیموكارت (په‌یه‌ده)، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر توركیا هزری خۆی نه‌گۆڕێت، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ناوچه‌كه‌دا روونادات".
گوتیشی: "توركیا وڵاتێكی داگیركەرە و خۆی بووەتە ھەڕەشە لەسەر سووریا، كەچی ھەسەدە و ھێزە كوردییەكانی دیكە بە تیرۆرست ناو دەبات، بۆیه تا ھزری خۆی نەگۆڕێت دەرفەت بۆ دانووستان ناڕەخسێت".
ھ.م