هه‌ده‌په: ئاكەپە له رێگه‌ی كۆمسیۆن قه‌یوومی داناوه
ئەردۆغان پێش ھەڵبژاردن رایگەیاندبوو كە قەیووم دادەنێن
K24 - ھەولێر
پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له رێگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا قه‌یوومیان له‌سه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ئه‌وان داناوه.
ئیمام تاشچه‌ر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤ، به كوردستان24ی راگه‌یاند: "پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو، كه قه‌یووم له‌سه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په داده‌نێن، ئه‌ردۆغان قه‌یوومی دانا، به‌ڵام له رێگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا".
به گوته‌ی به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی گه‌لان، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ناحه‌قی به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كات و هه‌روه‌ها مافناسان ره‌خنه له بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن له باره‌ی بڕیاره‌كانی ده‌رحه‌ق به كاندیدانی هه‌ده‌په ده‌گرن و هاوكات سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیاش به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر هه‌ده‌په هاته ده‌نگ و ره‌خنه‌ی له كۆمسیۆن گرت.
ھ.م