وەزارەتی شەهیدان بەشداری لە هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی موسەننا دەکات
شاندێكی وەزارەتی شەھیدان دەچێتە بەغدا
K24 - ھەولێر
بە مەبەستی بەشداریكردن لە ھەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكەی پارێزگای موسەننا، ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان سەردانی بەغدا دەكات.
مه‌حموود حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، بە كوردستان24ی رایگەیاند: "دوای ئەوەی 12ی ئەم مانگە گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە سنووری پارێزگای موسەننا دۆزرایەوە، ئەمرۆ نوێنەری وەزارەتمان رەوانەی بەغدا کردووە، بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەی پارێزگای موسەننا بکەن".
گوتیشی: "هەماهەنگی باشمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەیە و لە ئەگەری بوونی هەر گۆڕێکی بە کۆمەڵ ئاگادارمان دەکەنەوە".
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا: "هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان پێویستی بە دیکۆمێنت و شایەتحاڵ هەیە".
رۆژی هەینی 12/04/2019، لە رێگای لیژنه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕان به دوای گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی كورد کە لە شاهیدحاڵ و كارمه‌ندانی پێشووی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس پێکهاتبوو، گۆڕێکی بە کۆمەڵی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچەی شێخییەی سەربە شاری سەماوە دۆزرایەوە.
ھ.م