پردێکی سەرەکی سلێمانی بۆ ماوەی دوو مانگ دادەخرێت
نۆژەندەکرێتەوە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەربەست دەکرێت
K24 – ههولێر:
بەهۆی نۆژەنکردنەوەی، پردی دەباشان لە سلێمانی بۆ ماوەی دوو مانگ دادەخرێت.
رائيد كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: " لەمڕۆوە پردی دەباشان بۆ ماوەی دوومانگ بەربەست دەکرێت و نۆژەندەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا، تەنها رێگای پردەکە دادەخرێت و رێگای چوونە ئەزمەر و دەباشان لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحموودەوە ئاسایی دەبێت.
پێشتریش چەند جارێک ئەو پردە نۆژەنکراوەتەوە و داخراوە.
H.J