شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

ئامانجه‌ سه‌ردانه‌كه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و مادده‌ی 140ـه‌

K24- هه‌ولێر:

دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و مادده‌ی 140، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند, پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە ئاستێکی باشدایە، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، دوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان, شاندێك بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکان، بەتایبەت پرسی کەرکووك و ماددەی 140 دەچێتە بەغدا.

حه‌داد ئاماژەی بەوەشدا، لە پەرلەمان کار لەسەر قەرەبووکردنەوەی کەس و کاری ئەنفالکراوان دەکەن و هەوڵدەدەن ماددەی 140 ی دەستوور جێبەجێبکەن.

H.B