عهبادی دهستبهرداری خهونی بوون به سهرۆك وهزیران نهبووه
به نهێنی ههوڵ بۆ لابردنی عادل عهبدولمههدی دهدات
K24- ههولێر:
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کار بۆ رازیکردنی لایەنەکان بە لەکارلادانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا و گەڕانەوەی بۆ ئەو پۆستە دەکات، لەبەرامبەریشدا، لایەنەکان رەتیدەکەنەوە پشتیوانی لە هەوڵێکی لەو شێویە بکەن، ئاماژە بەوەشدەدەن، گەڕانەوەی عەبادی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران تەنیا خەونێکە و لە واقیعدا هیچ بایەخێکی نییە.
رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی لەزاری سەرچاوەیەکی سیاسی باڵای عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی رابردوودا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشو و سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر سەردانی نەجەفی کردووە, هەوڵیداوە سەردانی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان بکات، بەڵام سیستانی رەتیکردووەتەوە، چاوی بە عەبادی بکەوێت.
ئهمهش لهكاتێكدا تا ئێستاش عەبادی وەکو پەرلەمانتار سوێندی یاسایی لە پەرلەمان نەخواردووە، ئەمەش وەکو هەوڵێك بۆ وەرگرتنی پۆستێکی باڵا لە حکوومەتی عێراق، بۆ ئەم مەبەستەش جموجۆڵێك لەناو هاوپەیمانێتی نەسر و هەندێك لایەنی دیکەی نزیك لە عەبادی دژ بە عادل عەبدولمەهدی دەستیپێکردووە, بە دەستەوەستان لە بەرامبەر جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکان و نزیك لە ئێران پێناسەی دەکەن، بەڵام هاوپەیمانێتی فەتح رەتیدەکاتەوە رێگە بە کارێکی لەوشێوەیە بدەن.
ههر لهمبارهیهوه عەباس زاملی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، پرسی لەکارلادانی عادل عەبدولمەهدی و گەڕانەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو بۆ دەسەڵات کارێکی ئەستەمە. گوتیشی: لەکارلادانی سەرۆکوەزیران واتای شکتپێهێنانی تەواوی حکوومەت و وەزارەتەکان دەگەیێنێت، ئەمەش کارێکە هیچ سیاسییەکی ژیر سەرکێشییەکی لەو شێوەیە ناکات. ئاماژەی بەوەشدا، عەبدولمەهدی، بە رەزامەندی هاوپەیمانێتی فەتح و سائیروون بووەتە سەرۆکوەزیران، بۆیە ئەو خەونە هیچ کاتێك نایەتەدی.
هەرچەندە سامی عەسکەری، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندبوو، عەبادی خەون بەوە دەبینێت لە ساڵی 2022 ببێتەوە سەرۆکوەزیران دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ئێستا لەکارلادرا، بەڵام هیشام روکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە هەوڵەکانی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا دەکەن، بۆ ئەوەی کوتلەیەکی سیاسی نوێ رابگەیێنێت, دوورن لە راستییەوە. گوتیشی: هیچ نیازێکمان نییە بۆ ئەوەی هەوڵ بۆ شکستپێهێنانی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی بدەین.
H.B