باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئەمهریکا: واشنتن رێز لە سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگرێت
ئەمهریکا 340 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوهدانكردنهوهی ناوچه وێرانبووهكان تهرخان كردووه
K24 – ههولێر:
سام براونباک, باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئەمهریکا بۆ ئازادی ئایینی رایگەیاند: لە ھەرێمی کوردستان رێز له ئازادی ئایین و فرهنەتەوەیی ھەیە. ئەمهریکاش رێز لەو سیاسەتەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگرێت. ھیوادەخوازێت وڵاتانی ناوچەکەش چاو لە ھەرێمی کوردستان بکەن.
باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئەمهریکا بۆ ئازادی ئایینی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کوردستان24 گوتی: لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاردەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی بەھۆی شەڕی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە بۆ ئەوەی خەڵکی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
ههروهها گوتی: دڵنیام کە ئێوەش ئاگادارن ئیدارەی ئەمهریکا ھەوڵەکانی لە ھەرێمی کوردستان چڕکردوونەتەوە بۆئەوەی ناوچە وێرانبووەکان بنیاتبنێرنەوە بۆئەوەی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
باسی لهوهشكرد، ئەمهریکا 340 ملیۆن دۆلاری بۆئەوەی مەبەستە تەرخانکردووە. کاریشیان لەسەر دادگایی کردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکان کردووە.
باڵیۆزهكهی ئهمهریكا ههروهها گوتی: ئەوەی ھەرێمی کوردستان کردی بۆ داڵدەدانی ئێزدی و کریستیانەکان و کەمینەکانی دیکە کە لەدەست داعش ھەڵھاتن دەتوانین ئەو شێوازی ئیشکردنە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان پەرەپێ بدەین. پێموایە نەبوونی ئاسایش لەناوچەکانیان ھۆکارێکی سەرەکیە کە ناتوانن ئەو کەمینە ئاینیانە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان. ھەبوونی ئاسایش و ئازادی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان ھۆکاری ئەوەیە کە خەڵکی پەنایان بۆ کوردستان ھێناوە.