وهزیری ناوخۆ: سەروەتی دنیا کوردانی ئێزدی قهرهبوو ناكاتهوه
ژمارهیهك ئافرهتی ئێزدی رزگاربووی دهستی داعش هاوكاریی دهكرێن
K24 - ههولێر:
کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هاوکاریی دارایی بە بەشێک لە ئافرەتانی کوردی ئێزدی رزگارکراوی ژێر دەستی داعش دەبەخشێت".
وهزیری ناوخۆ دهڵێت: " بڕی هاوکارییەکە دوو ملیۆن دیناری عێراقییە بۆ ههر كهسێك، ههر چهنده ئەگەر هەموو سەروەتی دنیا بدرێت بە کوردانی ئێزدی ناتوانێت قەرەبوویان بکرێتەوە، بەڵام ئەو هەنگاوەش بە پێویستییەک بۆ هاوکاریکردنیان دەزانین".
له ههمان چوارچێوهدا، سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بەھاوكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق توانیان بڕێك ھاوكاری بۆ كچ و ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش دابین بكەن".
گوتیشی: "لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە پێكھێنراوە و ناوی نزیكەی 3 ھەزار و 200 كەسمان داوەتە بەغدا و رەزامەندی لەسەر ناوی 899 كەس دراوە، ناوەكانی دیكەش وردبینی دەكرێن".
لهلایهكی دیكهوه حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوە ئێزدییەکان بە كوردستان24 گوت: "پڕۆژەیەكمان بە ھاوكاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق راگەیاندووە، بۆ ئەوەی ھاوكاری كچ و ژنە رزگاركراوەكانی دەستی داعش بكرێت، لە قۆناخی یەكەمدا ھاوكاری ژمارەیەك لە رزگاركراوان دەكرێت، ھەر رزگار بووێك 2 ملیۆن دیناری پێدەدرێت، بەپێی رێككەوتنەكەمان ئەو بڕە ھاوكارییە لە داھاتوودا بەردەوام دەبێت و ھەوڵدەدرێت ئەو ھاوكارییە ھەموو رزگاربووانی دەستی داعش بگرێتەوە".
ئاشكرای كرد: "تاوەکو ئێستا سێ هەزارو 451 کوردی ئێزدی رفێندراو لە دەستی داعش رزگارکراون و زیاتر لە 2 هەزار و 900 رفێندراویش دیكەش چارەنووسیان نادیارە".