ڤیدیۆ.. پۆلیسی دهۆك ده‌ستگیركردنی شۆفێرێكی راكردووی راگه‌یاند
به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له كه‌سێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵی داوه و رایكردووه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و شۆفێره‌ی به‌ر له 3 رۆژ له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری دهۆك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵیدا، له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای دهۆكه‌وه ده‌ستگیركرا.
هێمن سولێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ده‌ستگیركردنی ئه‌و شۆفێره‌ی راگه‌یاند، كه به‌ر له 3 رۆژ له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر شه‌قامی "هێتوتێ"ی ناو شاری دهۆك له كه‌سێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵی دابوو و دواتر رایكردبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای رووداوه‌كه شۆفێره‌كه رایكردووه و خۆی له‌و پیاوه به‌خاوه‌ن نه‌كردووه، بۆیه قوربانییه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه. گوتیشی: دوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و جۆری ئۆتۆمۆبیله‌كه، تیمه‌كانی پۆلیس توانییان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن و شۆفێره‌كه‌ش خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه وه‌ك شۆفێره‌كه له دانپێدانانه‌كه‌یدا باسی لێوه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی رووداوه‌كه ترسێك لای ئه‌و درووست بووه، بۆیه رایكردووه و نه‌یتوانیوه خۆی له قوربانییه‌كه به خاوه‌ن بكات.
H.B