یارییه مێژووییه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و كوردستان كۆتایی هات
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا له رۆژی وه‌رزشی كوردستان ئه‌ستێره‌كانی عێراق و كوردستان به‌یه‌ك گه‌یشتن
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا، ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و كوردستان له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 نیسانی 2019، كه رۆژی وه‌رزشی كوردستان بوو، ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان میوانداریی ئه‌ستێره‌كانی عێراقیان كرد.
له گێمی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له رێگه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح به گۆڵێك پێشكه‌وت، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له رێگه‌ی ئه‌رسه‌لان جه‌لال راهێنه‌ری پێشووی نه‌ورۆز ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به لێدانێكی راسته‌وخۆ گۆڵی دووه‌می كرد و بۆ دووه‌مجار له یارییه‌كه پێشكه‌وته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری ئێستای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ناسراوی تێدا بوو، له‌وانه (محه‌مه‌د خۆشناو، مۆفه‌ق یوونس، رافد به‌دره‌دین، هه‌رێم كه‌لاری، ئه‌حمه‌د سالار، خالید موشیر، سه‌فا نووری، داره‌وان قادر، دارا محه‌مه‌د، كه‌یفی عه‌بدولره‌حمان، هه‌ڵگورد مه‌لامحه‌مه‌د، پرسیار عه‌بدولڕه‌زاق، ئامانج مه‌حموود و نزار سڵێوه).
له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چه‌ندان ئه‌ستێره بانگهێشتی یارییه‌كه كرا بوون، له‌وانه (لوئه‌ی سه‌ڵاح، عه‌لی وه‌هیب، ئه‌حمه‌د مناجید، سامڕ سه‌عید، یوونس مه‌حموود، عه‌لی حوسێن ره‌حێمه، مه‌هدی كه‌ریم، به‌ها كازم، فه‌رید مه‌جید، نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م و عه‌باس عوبێد).
.jpg)
