موقته‌دا سه‌در: عێراق نوقمی گه‌نده‌ڵی و ململانێی سیاسیی بووه
"ھەوڵی لەناوبردنی پەتایەكە دەدەم"
K24 - ھەولێر
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق نوقمی گه‌نده‌ڵی و مه‌زهه‌بییه‌ت و ململانێی سیاسی بووه.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند "دۆخی ئێستای وڵات نوقمی گه‌نده‌ڵی و مه‌زهه‌بییه‌ت و ململانێی سیاسی بووه و خه‌ریكه هزره لاده‌ره‌كان و ره‌فتاره هه‌ڵه‌كان گه‌لی عێراق رابماڵێت".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا به ناوی لاوه‌ندنه‌وه‌ی خه‌م نیگه‌رانی قوڵ له دۆخی حوكمڕانی له عێراق ده‌رده‌بڕێت و موقتەدا سەدر ده‌ڵێت: "من هه‌وڵی چاكسازییه‌كی باش به‌بێ به‌كارهێنانی چه‌ك بۆ لەناوبردنی ته‌واوی په‌تایه به‌ربڵاوه‌كانی نێو گه‌ل ده‌ده‌م".
سه‌در له به‌یاننامه‌كەدا ئه‌وه‌ی روون نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئاخۆ بۆ پرسی چاكسازی جارێكی دیكه په‌نا ده‌باته‌وه به‌ر شه‌قام و دووباره ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی یان رێگەی دیكە دەگرێتەبەر؟.
لە چەند رۆژی رابردووش‌دا موقتەدا سەدر، لەھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ھەڵمەتێكی دیكەی بۆ چاكسازی لە عێراق و ئاشتەوایی نێوان خەڵك راگەیاند.
لەو تویتەدا سەدر نوسیوویەتی "زۆر ھەوڵمدا لە سیاسەت دووربكەومەوە و تەنیا خۆم بۆ ئەركە ئاینییەكان تەرخان بكەم، پێشتریش لە رێگەی خۆپیشاندان و وتار و مانگرتنەوە ھەوڵم بۆ رووخانی ھەموو بنچینە چەوتەكانی سیاسەت داوە، ئەمڕۆش بەبێ بەكارھێنانی چەك، ھەوڵ بۆ چاكسازی و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان گەلانی عێراق دەدەم".
ھ.م