تەقینەوە یەک لە دوا یەکەکان سریلانکایان تۆقاندووە

سەدان کەس کوژران و سەدانی دیکەش بریندارن

K24 – هه‌ولێر:

لە هەشت تەقینەوەی جیاوازدا کە دوانیان ئەم پاشنیوەڕۆیە روویاندا، لانی کەم 160 کەس لە وڵاتی سریلانکا گیانیان لەدەستداو و زیاد لە 400 کەسیش برینداربوون.

هێرشەکان چەند هۆتێل و کلێسایەکیان کردووەتەوە ئامانج و هاوکاتە لەگەڵ جەژنی ئیستەر (قیامە)ی کریستیانەکان.

تاکو ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتیان لە هێرشەکان رانەگەیاندووە، بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە لە چەند شوێنێک قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندووە و بەکارهێنانی ئینتەرنێتیش سنووردار کراوە.

هەندێک لە تەقینەوەکان خۆکوژی بوون و پۆلیسیش داوای ئارامیی لە خەڵکی وڵاتەکە دەکات، بەڵام بۆ پۆلیس و بۆ خەڵکەکەش، تەقینەوەکان تەواو پێشبینینەکراو بوون.

10 ساڵ لەمەوبەر سریلانکا بە جەنگێکی خوێناویی تێپەڕی، لەو کاتەشەوە، ئەو ژمارە کەسە زۆرە بەو جۆرە رووداوانە نەکوژراون.

 

BBC

Reuters

H.J