ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی سریلانکا لە بەرزبوونەوەدایە
مەترسییەکان هەر ماون
K24 – ههولێر:
تاکو ئێستا بەهۆی تەقینەوەکانی دوێنێی وڵاتی سریلانکا، 290 کەس گیانیان لە دەستداوە و 400 دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆش، بۆمبێكی چێندراو لە نزیك فڕۆكەخانەی كۆلۆمبۆی نێودەوڵەتی پووچەڵكرایەوە و پۆلیسی سریلانكاش تا ئێستا 13 كەسی دەستگیر كردووە کە لە چالاکییە تیرۆرستییەکان تێوەگلاون.
لەبارەی دەستگیرکراون، پۆلیسی سریلانکا بە ئاژانی فرانس پرێسی گوتووە، 13 کەسەکە لە شوێنی جیاواز دەستگیرکراون و ھەمووشیان سەر بە یەك گروپی توندڕەون.
دوێنێ یەکشەممە 21/04/2019 هەشت تەقینەوەی یەك بەدوای یەك لە کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا لە ژمارەیەك ھۆتێل و كڵێسا روویاندا و هێشتاش ئەگەری تەقینەوەی زیاتر لە ئارادیە.
H.J