عێراق ئاماده‌یه بۆشایی ئێران له بازاری نه‌وت پڕ بكاته‌وه
حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بە كەمكردنەوەی نەوتی بە بازارخراو
K24 – هه‌ولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیهاد، رایگه‌یاند، حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بە كەمكردنەوەی نەوتی بە بازارخراو و ئامادەیە پێداویستی بازار لە نەوت پڕبكاتەوە.
عاسم جیھاد، گوتیشی: پێویستە ئۆپیك كاتێك بڕیار لەسەر بازاری نەوت دەدات، رای سەرجەم ئەندام و نائەندامەكانی وەربگرێت.
لە بارەی پڕكردنەوەی ئه‌و بۆشاییه‌ی به هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی نه‌وتی ئێران له بازاری جیهانیدا درووستده‌بێت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت، گوتی: عێراق بڕیاری ئەوەی نەداوە پشكی نەوتی ئێران لە بازاڕەكانیدا دابین بكات، بەڵكو عێراق ئامادەیە پێداویستییەكانی بازاری نەوت پڕبكاتەوە بەھەر ھۆكارێك بێت.
ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌ر وڵاتێك نه‌وتی ئێران بكڕێت، سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت و رێگه نادرێت چیدیكه ئێران نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان بكات.
گوتیشی: سعوودییه و ئیمارات ئه‌و بۆشاییه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، كه به هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له بازاره‌كانی جیهان درووست ده‌بێت.