سعوودییه: ناهێڵین سه‌قامگیری بازاری نه‌وت تێكبچێت
به پێویستی ده‌زانێت ئێران ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ناوچه‌كه و پشتیوانیكردنی تیرۆر بێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی سعوودییه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فشارخستنه سه‌ر ئێران و كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات بازاری نه‌وت، سه‌قامگیری له‌ده‌ست نه‌دات.
وه‌زیری راگه‌یاندنی سعوودییه، تركی بن عه‌بدوڵڵا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند، "ریاز له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری له بازاری نه‌وتی جیهاندا و نایه‌وێت بازار هاوسه‌نگی له‌ده‌ستبدات".
گوتیشی: "كابینه‌ی حكومه‌ت پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران ده‌ربڕیوه و به پێویستی ده‌زانێت ئێران ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ناوچه‌كه و پشتیوانیكردنی تیرۆر بێت".
دوێنێ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا، سزای هه‌ر وڵاتێك بدات، ئه‌گه‌ر نه‌وتی ئێران بكڕێت و هه‌ریه‌ك له سعوودییه و ئیماراتیش به‌ڵێنیان داوه بۆشایی نه‌وتی ئێران له بازاری جیهاندا پڕ بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: واس
ئ.ڕ