كوردێكی ده‌ربه‌ندیخان په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دۆرتمۆند كرد
بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش كراوه و سبه‌ی ده‌گاته‌وه كوردستان
یووسف وه‌لید فایه‌ق، كوڕه كوردێكی شارۆچکەی دەربەندیخانە، له ئێستادا هاوشانی خانه‌واده‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه، به‌هۆی به‌هره‌ی تۆپی پێ سه‌رنجی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ی ڕاكێشاوه و بانگهێشتی یانه‌ی دۆرتمۆندیش كراوه.
یووسف هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای دۆرتمۆند به‌شداریی له كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان كرد له وڵاتی ئیمارات، له یارییه‌كی دۆستانه‌شدا به‌رامبه‌ر هیلالی سعوودی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و میدیاكانی عێراق به شانازییه‌وه كردبوویانه بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان و وه‌ك كوڕه كوردێكی عێراقی وه‌سفیان ده‌كرد.
یووسف ئێستا یاری بۆ تیپی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ی یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌كات و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش كراوه و گرێبه‌ستێكی هه‌شت ساڵی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئهدیدادس واژۆ كردووه.
یووسف وه‌لید، كوڕه كورده‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئاواتی ئه‌وه‌یه له داهاتوو یاری بۆ یانه‌كانی لیڤه‌رپوول یان بارسێلۆنا بكات.
یووسفی ته‌مه‌نی 16 ساڵه و له ئه‌ڵمانیا له دایكبووه و بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هاوشانی باوكی و خانه‌واده‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه باشووری كوردستان.
.jpg)
.jpg)

