توركیا له ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه: بڕیاره‌كه خزمه‌تی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ناكات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی بڕیاری نه‌به‌خشینی هیچ وڵاتێك بۆ كڕینی نه‌وتی ئێران هاته ده‌نگ و نیگه‌رانیی خۆی له‌و بڕیاره "تاكلایه‌نه" ده‌رده‌بڕێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "توركیا ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی به‌خشینی چه‌ند وڵاتێك له كڕینی نه‌وتی ئێران (توركیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه) و پێمانوایه ئه‌و بڕیاره خزمه‌تی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ناكات".
لای خۆیشیه‌وه مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له تویته‌ره‌وه هاته ده‌نگ و نووسی: "به سزادانی تاكلایه‌نه و سه‌پاندنی داڕشتنی چۆنێتیی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێمان، قایل نین".
نیگه‌رانییه‌كانی توركیا پاش به‌یاننامه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه 22/4/2019ـی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكا سه‌ریان هه‌ڵدا كه رایگه‌یاند: "كۆتایی به به‌خشینی ئه‌و 8 ده‌وڵه‌ته هاتووه، كه پێشتر له كڕینی نه‌وتی ئێران به‌خشرا بوون، ئامانجیش ئه‌وه‌یه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نرێته ئاستی سفر. بۆیه له رێككه‌وتی 2/5/2019 به دواوه هه‌ر وڵاتێك به‌رده‌وام بێت له كرینی نه‌وتی خاوی ئێران، رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه".