عێراق كه‌رتی غاز پێشده‌خات
سه‌رۆك وه‌زیران: ئێستا كاره‌با له جاران باشتره
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆنفرانسی میدیایی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند: "عێراق پلانی هه‌یه و ده‌خوازێت كه‌رتی به‌هه‌مهێنانی غاز بره‌و پێبدات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گووتی: "پێوه‌ری كاره‌با زۆر پێویسته بۆ رێكخستنی به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی وزه‌ی كاره‌با و به‌راورد به پێشتر ئه‌م وه‌رزه بڕێكی باش كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابینكراوه".
هه‌روه‌ها گووتی: "پلانی زیاترمان بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی كۆنترۆڵكردنی كاره‌با هه‌یه و پێوه‌ره‌كانی كاره‌با زۆر پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌وه كۆنترۆڵی به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی كاره‌با بكرێت".
ئه‌وه له كاتێكدایه، موسعه‌ب موده‌ڕیس، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق رایگه‌یاندووه: "عێراق جگه له غازی ئێران، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌رده‌ستدا نییه".