وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریکا: گرنگە ئەمریکا لە عێراق بوونی هەبێت

پێویسته‌ شیعە و سووننە و کورد به‌ یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن

K24 - واشنتن:

لیۆن پانێتا, وەزیری بەرگری پێشووتری ئەمریکا، لە رێگەی کوردستان 24ـەوە رایگەیاند، گرنگە پەیوەندی ئەمریکا بەردەوام بێت لەگەڵ عێراق و کورد بەو پێیەی ئاسایشی داهاتووی وڵاتەکە وا دەخوازێت لە پێناو خۆبەڕێوەبەری عێراق.

گوتیشی: "گرنگە ئەمریکا بوونی هەبێت لە عێراق، بۆ ئەوەی دڵنیایی لەبارەی ئەوەوە بدرێت و رۆڵی هەبێت لە بەدیهاتنی داهاتووەکی روونتر".

لیۆن پانێتا دووپاتیشی كرده‌وه‌، تەنیا رێگە بۆ سەرکەوتنی عێراق، بەیەکەوە کارکردنی شیعە و سووننە و کوردە.

لیۆنه‌ پانێتا، له‌دایكبووی ساڵی 1938ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكایه‌ و پێشتر له‌ ساڵانی نێوان 2011 بۆ 2013، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بووه‌.