خۆكوژه‌كانی داعش روو له مووسڵ ده‌كه‌نه‌وه
له ماوه‌ی دوو رۆژدا دوو هه‌وڵی خۆكوژی پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/4/2019 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو هێرشێكی خۆكوژی له رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "پۆلیسی ناوخۆی شاره‌كه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، توانیوویانه كه‌سێكی خۆكوژ كه پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوی له خۆی به‌ستبوو و ده‌یویست له گه‌ڕه‌كی ئینتیسار خۆی بته‌قێنێته‌وه، به‌رله‌وه‌ی بگاته شوێنه‌كه بكوژن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له خاڵێكی تێپه‌ڕبوون له باشووری مووسڵ، كه‌سێكیان كوشتووه كه به‌نیاز بووه هێرشی خۆكوژی ئه‌نجام بدات".
له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "خۆكوژێكی سه‌ر به رێكخراوی داعش، پاش ئه‌وه‌ی دزه‌ی كردبووه خاڵێكی په‌ڕینه‌وه له باشووری مووسڵ، هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عی بۆسه‌یان بۆ داناوه‌و به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشه خۆكوژییه‌كه كوشتوویانه".

ماوه‌یه‌كه ره‌وشی ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له رووی ئه‌منییه‌وه ناسه‌قامگیره و چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگاكه، له په‌یامێكی به‌په‌له‌دا بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، داوای كرد به‌خێرایی هێز ره‌وانه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی قه‌زای به‌عاج و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆی رووداوه‌كانی ساڵی 2014 له پارێزگاكه دووباره نه‌بێته‌وه كه به‌و هۆیه‌وه داعش داگیریكرد.