ئه‌ڵمانیا ته‌ماشاكردنی دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران راده‌گرێت
"وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیار و رێنمایی نوێی ده‌بێت"

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گرووپی "ڤۆنكی" كه قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی كردووه، ئه‌ڵمانیا پێداچوونه‌وه‌ی به دۆسیه‌ی داواكارییه‌كانی مافی په‌نابه‌رێتی چین و توێژێكی فراوانی سوورییه‌كان هه‌ڵپه‌ساردووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی ره‌وشی ئه‌منییه له‌و وڵاته.
گرووپی "ڤۆنكی" له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیاوه زانیوویه‌تی: "هه‌ندێك له داواكارییه‌كانی مافی په‌نابه‌رێتی سوورییه‌كان دواخراوه و چاوه‌ڕوانی هه‌مواركردن و زیادكردنی هه‌ندێك رێنمایی و بڕیاری نوێی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كرێت".
ئه‌وانه‌ی ههڵپساردنهكه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌وانه كه "داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه و پارێزگاریی ناوه‌ندی ده‌یانگرێته‌وه و له وڵاته‌كه‌ی خۆیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی جددی بوونه‌ته‌وه یان له ناوچه‌كانی شه‌ڕدا ژیاون و له ئه‌شكه‌نجه و سزای سێداره‌دان هه‌ڵاتوون. ته‌نها له ساڵی 2018 شدا 17400 سووری خرابوونه ژێر بڕیاری چاودێرییه‌وه".
گرووپێكی میدیایی له رێكخراوه‌كانی به‌رگریكردن له مافی په‌نابه‌رانیش ده‌ڵێن: "كاتێك داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له حكوومه‌ته‌كه‌ی مێركڵ كۆتایی دێت، توندوتیژی و گرژی له سووریا رابوه‌ستێ".
ساڵی 2015 كاتێك ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌رگای به‌ڕووی لێشاوی په‌نابه‌ران كرده‌وه كه له جه‌نگی سووریا هه‌ڵاتبوون، له‌ناو ئه‌و وڵاته‌دا دابه‌شبوونیش له‌ناو پارته سیاسییه‌كاندا دروستبووه و به‌شێكیان دژی بڕیاره‌كانی مێركڵ وه‌ستاونه‌ته‌وه.