عێراق.. بهبێ كارتی دهنگدان هیچ هاووڵاتییهك ناتوانێت دهنگ بدات
"هاووڵاتییانی هەرێـمی کوردستان بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدان سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن"
K24 - ههولێر:
بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ دەنگدەرێك بۆی نییە دەنگ بدات، ئەگەر کارتی دەنگدانی نەبێت.
داوای لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش کرد، سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن و ناوەکانیان بدۆزنەوە و کارتەکانیان وەربگرنەوە.
گوتیشی: "ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی کوردستانیش دەژین، هاوشێوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، دهبێت بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن".