وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر خامه‌نه‌یی هاته ده‌نگ
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به گه‌نده‌ڵی و برسیكردنی گه‌لانی ئێران تۆمه‌تباری كردووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هاتووه‌ته ده‌نگ و له‌باره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، كه خامه‌نه‌یی به برسیكردنی گه‌لانی ئێران و گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كردووه، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كردوویه‌تی، تێپه‌ڕاندنی نه‌ریتی دیپلۆماسی و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، كه كاروباری نێرده‌كانی له وڵاتانی دیكه رێك خستووه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "كاتێك نێرده‌یه‌كی دیپلۆماسی له عێراق كار ده‌كات و بڵاوكراوه‌ی له‌و جۆره‌ی هه‌یه، كه یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێی عێراق و سێمبوله ئایینی، یان سیاسییه‌كانی ده‌كاته ئامانج، ناكۆكه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ده‌ستووری عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، به‌تایبه‌تی بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باش و سیاسه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه و نه‌بوونه به‌شێك له هیچ میحوه‌رێكی كێشه و ململانێكاندا".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سیاسه‌ته‌كانی داده‌ڕێژێ، خاكه‌كه‌ی نه‌بێته رێڕه‌وێك، یان خاڵێك بۆ زیانگه‌یاندن و ئازاردانی وڵاتانی دراوسێی، یان وڵاتێكی دۆست، یاخود زیانگه‌یاندن به وڵاتانی دیكه به رێگاكانی راگه‌یاندن، یان ئابووری، یاخود بازرگانی و سه‌ربازی و ئه‌منی".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ڤییه‌نا بۆ په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بواره، ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كردوویه‌تی، ناكۆكه له‌گه‌ڵ سروشتی كاركردنی له وڵاتێكی دیكه‌دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به توندی داوای له نێرده‌كانی وڵاتان كردووه له عێراق، كه رێز له‌و بنه‌مایانه و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری دیپلۆماسییه‌ت بگرن له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیاندا و پێویسته ره‌چاوی ده‌ستووری عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها داوای له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه ئه‌و بڵاوكراوه پڕ سووكایه‌تییه بسڕێته‌وه و رێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بڵاوكراوانه نه‌ده‌ن له داهاتوودا و سووكایه‌تی به هیچ لایه‌نێك نه‌كه‌ن، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دروست ده‌كات.