سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كات
پێشنیازی رێككه‌وتنێك له نێوان عێراق و ئێران و سعوودیه‌دا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در نیگه‌رانیی خۆی له زیادبوونی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی عێراق نیشان دا و داوای كرد، عێراق له گێژه‌ڵۆكی ململانێی نێوان ئێران، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دوور بخرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له نووسینگه‌ی میدیایی موقته‌دا سه‌دره‌وه ده‌ركراوه، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در نیگه‌رانیی خۆی له ململانێی نێوان ئێران له لایه‌ك و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له لایه‌كی دیكه‌وه، نیشان دا.
سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌یدا هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا به "یه‌كێتیی دووقۆڵی" له‌و پرسه‌دا ناوبرد و به‌وه تۆمه‌تباری كردن: "كه ئه‌و یه‌كێتییه هه‌وڵ بۆ كڕنۆشبردنی گه‌لان ده‌دات و به دڕندانه‌ترین شێوه برسییان ده‌كات و به پاساوی تیرۆر و هاوشێوه‌كانی، سه‌ركوتیان ده‌كات".
سه‌در گوتی: "ئه‌وه‌ی له ململانێی نێوان ئێران و یه‌كێتیی دووقۆڵی جێگای گرنگی پێدانمانه ئه‌وه‌یه، كه نابێت عێراق له‌و نێوانه‌دا تووشی كێشه بكرێت".
سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به 10 پێشنیاز بۆ رزگاركردنی عێراق كردووه، ئه‌وانیش: كشانه‌وه‌ی گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له سووریا، داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، وه‌ستاندنی جه‌نگ له به‌حره‌ین، یه‌مه‌ن و سووریا، هه‌روه‌ها له‌كارلادانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ریه‌ك له‌و سێ وڵاتانه.
هه‌روه‌ك سه‌در پیشنیازی ناردنی شاندێكی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بزانرێت، هه‌روه‌ها شاندێكیش ره‌وانه‌ی سعوودیه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ریاز و تاران چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌در داواشی كرد، پاراستنی سنووره‌كانی عێراق ته‌نیا له ئه‌ستۆی سوپا و پۆلیسی عێراقیدا بێت و رێككه‌وتنێكیش له نێوان عێراق و ئێران له‌سه‌ر "رێزگرتنی سه‌روه‌ریی هه‌ردوو وڵات" بكرێت، یانیش رێككه‌وتنێكی سێقۆلی له نێوان "عێراق، ئێران و سعوودیه به مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كه‌شێكی ئاشتییانه واژۆ بكرێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌شیش بێت".
H.B