ئهمهریكا و ئیسرائیل له دهركردنی یاسای دهرچوونی هێزه بیانییهكان له عێراق دهترسن
لهوه دهترسێن ئێران بنكهی مووشهكهكانی بگوازێتهوه عێراق و ئیسرائیلی پێ بكاته ئامانج
K24- ههولێر:
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، واشنتن و تەلئەڤیڤ ترسیان لەوە هەیە، کوتلە سیاسییەکانی عێراق لەژێر کاریگەرییەکانی ئێران، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا بڕیارێك بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەربکەن.
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی، لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، مەترسییەکانی ئیسرائیل لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تاران بنکەکانی دروستکردنی مووشەك بگوازێتهوه ناو خاكی عێراق.
ئاماژهی بهوهش داوه، ئامانجی سەرەکیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق، بۆ رێگریکردنە لە هەژموونی ئێران بە سەر ئەو وڵاتە و بەستنەوەی بە سووریا و لوبنانهوه.
رۆژنامەکە روونی کردووەتەوە، ئیسرائیل ترسی لەوە هەیە، ئێران بنکەکانی دروستکردنی مووشەکەکانی بگوازێتەوە عێراق و لەوێوه پەرە بەو مووشەکانە بدات، کە مەوداكەیان بگاتە ناو خاکی ئیسرائیل.
ههروهها مهعاریفی ئیسرائیلی پرسی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق بە پرسێکی مەترسیدار پێناسە کردووە و ئاشکرای کردووە، واشنتن و تەلئەڤیڤ ترسیان هەیە، کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق نزیك لە تاران، لەژێر کاریگەرییەکانی ئەو وڵاتەدا، لە پەرلەمان بڕیارێك بۆ دەرچوونی هێزە بیانییەکان پەسند بکەن، لەناویشیاندا هێزەکانی ئەمریکا.
ئهمه لهكاتێكدایه، بزووتنەوەی نوجەبای سهر به حەشدی شەعبی، کە لە ئێرانەوە نزیکە، لە راگەیێندراوێکدا داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات، پەلە لە دەرکردنی یاسایەك بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بکات.
H.B