ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگریی: له ناوچه‌یه‌كی سووریایه
K24 - هه‌ولێر:
سەرچاوەیەک لە هەواڵگریی عێراق ئاشکرای دەکات، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری رێكخراوی داعش، لە سنووری شاری تەدمووری سووریا خۆی حەشار داوە.
سەرچاوەیەک لە هەواڵگریی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە: "ماوەی چەند هەفتەیەکە ئەبوبەکر بەغدادی، "خەلیفەی داعش" هەوڵ دەدات لە سنووری خاکی سووریاوە بێتە ناو خاکی عێراق، بەڵام بە هۆی توندیی ئەمنییەتی ئەو ناوچانەوه ناتوانێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "بەغدادی لە چیای ئەبو رەجمەین لە سنووری شاری تەدموور خۆی حەشار داوە و پلانی هەیە بگەڕێتەوە ناو خاکی عێراق".
له ساڵی 2014 وه تا ئێستا چه‌ندین هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌غدادی بڵاو كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی پشتڕاستكراو له‌باره‌ی شوێنی به‌غدادی رانه‌گه‌یێنراوه.