ئهمهریكا: وهڵامێكی كاریگهرمان بۆ ههڕهشهكانی ئێران دهبێت
ئەمەریکا بۆ هەر هەڕەشەیەکی ئێران ئامادەیە
K24 – ههولێر:
فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەر ئێران هەڕەشە لە ناوچەکە دروست بکات، ئهوا راستەوخۆ وەڵامی دەدەنەوە.
کێنێز ماککێنزی، سوپاسالاری فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا بە سکای نیوزی گوتووە: "ئەمەریکا هەموو شتێکی پێویست رەوانەی ئەو شوێنانە دەکات، کە ئەگەری هەیە ئێران تیایاندا هەڕەشە دروست بکات".
راشیگەیاند: "ئێمە بەردەوام لەگەڵ هاوڕێ و هاوپەیمانەکانمان لە پەیوەندیدا دەبین، تاکو پرسێکی هەمەلایەنە دژی هەڕەشەکانی ئێران دروست بکەین".
ئەو فەرماندە باڵایەی ئەمەریکا دڵنیایی دەدات لەوەی، كه وڵاتەکەی لە کاتی هەر هەڕەشەیەکدا، بە شێوەیەکی خێرا و کاریگەر وەڵامی دەبێت و بۆ ئەوەش پێداویستییەکانیان ئامادەن.
ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران بەردەوامن و ئەمەریکا لە دوایین هەنگاویدا، بڕیاری دا هەناردەی نەوتی ئێران بە تەواوی رابگرێت، ئێرانیش نیازی هەیە نەوتەکەی هەر بفرۆشێت، بەڵام بە رێگای جیاواز تر.
Reuters
H.J