ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانی‌دا گیرا
"ناوی له لیستی سزادراوانی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی ویفاقی نیشتیمانیی لیبیا، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی ئێرانی راگه‌یاند، كه ناوی له لیستی سزادراوانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وڕوپادا هاتووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی ویفاقی نیشتیمانی لیبیادا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌مینداری گشتی فه‌رمانی راگرتنی كه‌شتییه‌كه‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌كه‌ی دڵنیا ببنه‌وه.
ئاشكراشی كرد، دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه میدیایی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵی بوونی كه‌شتییه‌كی ئێرانیی بڵاو كرایه‌وه، كه باره‌كه‌ی گوماناوییه و خه‌ریكه ده‌گاته به‌نده‌ری میسراته‌ی لیبیا، چاودیرییان خستووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كه.
باسی ئه‌وه‌ش كراوه، دوای چاودیریكردنه‌كه، فه‌رمان به هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوبراو كراوه، زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه كۆ بكه‌نه‌وه و له رێككاره‌كانی دڵنیا ببنه‌وه.
راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌مینداری گشتی، كه‌شتییه‌كه له به‌نده‌ری میسراته ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و دووپاتی كرده‌وه، ناوی ئه‌و كه‌شتییه له لیستی سزادراوانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وڕوپا له دژی ئێران‌دا هاتووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا روونی كرده‌وه، ده‌ستبه‌جێ كه‌شتییه‌كه له حه‌وزی به‌نده‌ره‌كه له‌نگه‌ری پێ گیراوه و له‌لایه‌ن پاسپۆرت و پاسه‌وانی گومرگه‌وه، ده‌ست به رێككاری تایبه‌ت كراوه و له‌وه دڵنیا بوونه‌ته‌وه، كه باره‌كه‌ی له 144 كۆنتێنه‌ر پێك هاتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاڵاكه ئاشكرا بكرێت.
سه‌رچاوه: رووسیا الیوم
H.B