ئه‌ردۆغان ده‌ستبه‌رداری ئیستانبول نابێت
له‌وێوه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی كه‌وته ده‌ست
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆكی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان، دووپاتی ده‌كاته‌وه، له پێناو ئیستانبول و بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی شاره‌كه، له "خه‌باتی مه‌ده‌نی" به‌رده‌وام ده‌بن، كه له دوایین هه‌ڵبژاردندا، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی ئیستانبولیان له ده‌ست داوه.
وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كیدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، حزبه‌كه‌یان ده‌ستبه‌رداری ئیستانبول نابێت، كه له دوایین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته، له ده‌ستیان داوه و پارتیی گه‌لی كۆماریی ئۆپۆزیسیۆن، پۆسته‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك ئامرازێكی تاقیكردنه‌وه و خه‌بات و لێپێچینه‌وه‌یه، ئێمه ئه‌و تاقیكردنهوهیهمان له 31ی ئادار/ مارس به سه‌ركه‌وتوویی بڕی". هاوكات ئاماژه‌ی به زیادبوونی ده‌نگه‌كانی حزبه‌كه‌ی كرد، كه تێكڕا ده‌گاته 44%ی ده‌نگده‌رانی توركیا.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، حزبه‌كه‌ی ناچه‌مێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و گوتی: "داوا له‌وانه ده‌كه‌ین كه هزر و دڵیان ملكه‌چی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و هێزه ده‌ره‌كییه‌كانه، ببنه شه‌ریك و هاوبه‌شی توركیا".
ئه‌ردۆغان باسی له هۆكاره‌كانی له‌ده‌ستدانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی ئیستانبول كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ده‌ن و گوتی: "هه‌ندێك ده‌ڵێن پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان بێ هیوا بووه، لێره‌دا زۆر به ڕوونی ده‌ڵێم، له خه‌باتی یاسایی خۆمان تا دواسات به‌رده‌وام ده‌بین".
بن عه‌لی یه‌ڵدریم، كاندیدی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان، نه‌یتوانی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیستانبول سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو، كاندیدی پارتیی گه‌لی كۆماریی ئۆپۆزیسیۆنداو شكستی هێنا.
سه‌رچاوه: CNN
ئ. م