ئێران چاودێریی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەمەریکییەکان دەکات
ڤیدیۆی کەشتییەک و زانیارییەکانی ناوی بڵاو دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران وێنە و ڤیدیۆی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا لە کەنداوی فارس بڵاو دەکاتەوە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ڤیدیۆکەی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بە ناوی "ئەبابیل3"، لە فڕۆکەخانەیەکی ئێرانەوە دەفڕێت و زانیاری لەسەر فڕۆکەهەڵگرە ئەمەریکییەکە لە جۆری Dwight D. Eisenhower بڵاو دەکاتەوە.
ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران بەردەوامن و ئەمەریکا لە دوایین هەنگاویدا، بڕیاری دا هەناردەی نەوتی ئێران بە تەواوی رابگرێت، ئێرانیش رەتی دەکاتەوە و رێگای جیاواز بۆ ههناردهكردنی نهوتهكهی دەگرێتە بەر.
A high definition footage obtained by #IRGC naval forces shows the #US warships being closely monitored in the #PersianGulf waters, south of #Iranhttps://t.co/BEaY2NhbIL pic.twitter.com/k8Pzh8wdGO
— Tasnim News Agency (@Tasnimnews_EN) April 27, 2019
RT
H.J