ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات
"ژماره‌یه‌ك بژارده‌مان له‌به‌رده‌سته.. دیارترینیان رێگه به بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌دات"
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی ئێران له په‌یمانی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی یه‌كێكه له بژارده هه‌ره له‌پێشه‌كانی تاران.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران له زه‌ریف گواستییه‌وه: "كۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ك بژارده‌ی له‌به‌رده‌سته و ده‌سه‌لاتدارانی وڵات تاوتوییان ده‌كه‌ن.. كشانه‌وه‌شمان له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی، یه‌كێكه له هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌و بژاردانه".
ئه‌م لێدوانه‌ی زه‌ریف دوای زیادكردنی فشاره‌كانی واشنتن بۆ سه‌ر تاران هاتوون و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌مباره‌یه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به‌و فشارانه به بێ ده‌سه‌ڵات ده‌زانن له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
له لایه‌كی دیكه‌وه دوینێ به‌هرام قاسمی، باڵیۆزی ئێران له فه‌ره‌نسا جه‌ختی كرده‌وه، تا ئێستا لایه‌نه ئه‌وروپییه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان بن و گوتی: به‌لای ئێرانه‌وه هه‌نگاو و رێككاری خێرا له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه ده‌بنه پێوه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه كه ئێران په‌یڕه‌وی ده‌كات.
لای خۆشیه‌وه عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ناتوانێت پابه‌ندی به‌ڵێن و په‌یمانه نێوده‌وڵتییه‌كان بێت، چونكه به‌ڵێنیان به تاران دابوو كه ببنه زامنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌ڵام نه‌یانتوانی هیچ هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه‌وه بنێن.
پێشتریش چه‌ندین جار خودی ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كردبوو، ئه‌گه‌ر هیچ سوودێكی ئابووری بۆ وڵاته‌كه‌یان تێدا نه‌بێت.
H.B