مرۆڤ تەنها %5ی ئەو تەنانە دەبینێت کە لە گەردوون هەن
بۆچی 95% تەن و وزەکانی گەردوون بە نادیاری ماونەتەوە؟
K24 – ههولێر:
مرۆڤ نازانێت گەورەیی گەردوون چەندە بۆیە نازانین کە ئایا دەتوانین رێژەی چەندی گەردوون ببینن، بەڵام بەوەی کە تا ئێستا ئاشکرا کراوە و مرۆڤ پێی گەیشتووە، چاوی مرۆڤ لەسەر زەوی تەنها ٥%ی گەردوون دەبینێت.
بەجۆرێکی دیکە، 95%ی ئەم بەشە نزیکەی گەردوون لە ئێمەوە، لە جۆرێک وزە و تەن دروستبووە، کە ئێمە ناتوانین بیبینین.
کە ناتوانین بیبینین، چۆن دەزانین کە بوونیان هەیە؟
گەر تەمەشای ئەستێرە و گەلە ئەستێرەکان بکەین، دەبینین زۆر بە خێرایی دەجووڵێن، ئەمەش بەهۆی شتگەلێکەوەن کە ئێمە ناتوانین بیانبینین، ئەمەش وای لە زانایان کردووە بەو شتە نەبینراوانە بڵێن Dark Matter "شتە تاریکەکان".
هەروەها بەڵگەیەکی زۆر هەیە کە بەشێکی زۆری ئەو شتانە لە گەردوون هەن هیچ کاردانەوە و مامەڵەیەکیان لەگەڵ رووناکی نییە، بەڵکو تەنها کێشیان هەیە و لەگەڵ یاساکانی هێزی کێشکردنی زەوی یەکدەگرنەوە.
تەنە رەشەکان
ئێمە نازانین تەنە رەشەکان لە چی پێکهاتوون، بەڵام دەزانین کە لە چی پێکنەهاتوون، بۆ نموونە دەزانین کە لە ئەتۆم و ئەو گەردانەی ئێمە پێیان ئاشناین پێک نەهاتوون. ئەو ئەتۆم گەردانەی ئێمە پێیان ئاشناین ئەوانەن کە سەودایان لەگەڵ رووناکی هەیە.
ئایا وزە رەشەکان چین؟
وزە رەشەکان تەواوی جیاوازن لەگەڵ تەنە رەشەکان و تا ساڵی 1999، نەدەزاندرا کە بوونیان هەیە، کاتێک دۆزرایەوە کاتێک تێبینی ئەوە کرا، ساڵ بە ساڵ، فراوان بوونی گەردوون خێراتر و خێراتر دەبێت، ئەمەش تەنها لە رێگای ئەو وزە نادیارەوە دەبێت.
زانایان دواتر ئاشکرایان کرد، 70% وزەی گەردوون، وزەی نادیاری رەشە و ئێمە درکیان پێناکەین، تیۆرییەکانی ئەلبێرت ئانستاینیش زۆرترین زانیاریمان لە بارەی وزە رەشەکان یاخود نەبینراوەکان پێدەڵێن.
ئەنجام، ئەوەی تا ئێستا زانراوە ئەوەیە، ئێمەی مرۆڤ 95%ی تەن و 70%ی ئەو وزانەی لە گەردوون هەن نایانبینین، بەڵکو ناشزانین کە بە تەواوی چین.
BBC
H.J