"عێراق دەتوانێت پێداویستی جیھان لە نەوت پڕبكاتەوە"
ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق بەرز دەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، عێراق بووەتە یاریزانێكی سەرەكی لە بازاڕی نەوت، دەتوانێت پێداویستی جیھان بۆ نەوت پڕبكاتەوە.
ئەو ئاژانسە ئاماژەیبەوەشداوە، عێراق لە بواری وزەدا توانیویەتی رۆڵێكی سەرەكی بگێڕێت و ئێستاش توانای ئەوەی ھەیە كە پێداویستی وڵاتانی جیھان و وڵاتانی بەكاربەری نەوت پڕبكاتەوە.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشكردووە، بەھۆی ئەو توانایەی كە عێراق ھەیەتی لەو بوارەدا، تیمێكی تایبەتیان بۆ ھاوكاریكردنی ئەو وڵاتە دابینكردووە، بە ئامانجی بەكارھێنای بەشێوەیەكی باشتر بەتایبەتی لە پیشەسازی كارەبادا، ئەم ھاوكاریكردنەش لە سایەی ئەو پێشكەوتنەیە كە عێراق لە كەرتی وزەدا تۆماریكردووە لە ماوەی 7 ساڵی رابردووەوە تائێستا سەرەڕای كێشە ئابوورییەكانی و ھەروەھا شەڕی داعش، بەجۆرێك ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی گەیشتووەتە 5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و دەتوانێ بگاتە 6 ملیۆنی بەرمیل.
ھ.م