مێركڵ داواكاریێكی عه‌بدولمه‌هدی به ئه‌رێنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه
مێركڵ: ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیا داوای ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌و وڵاته كرد، راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له مه‌شقدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بن و مێركڵیش به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و داواكارییه‌ی عه‌بدولمه‌هدی قبووڵ كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئەنگیلا مێرکل، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا مێركڵ رایگەیاند: حکومەتی عێراق داوایکردووە، هێزەکانمان لە مەشق و راهێنانپێکردنی هێزە ئەمنییەکان بەردەوام بن، ئێمەش بەدڵنیاییەوە ئەوەی لەتواناماندا بێت لەو بارەیەوە ئەنجامیدەدەین.
ئاماژەی بەوەشدا، دەیانەوێت هاوبەشێکی راستەقینەی حکوومەتی عێراق بن لەو نێوەندەشدا لە پشتیوانییەکانیان بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق بەردەوام دەبن.
مێركڵ دووپاتیكرده‌وه، "ئێمە هەست بە پابەندی بە بوونیادنانەوەی عێراق دەکەین، حکوومەتی عێراق ئارەزووی بەردەوامبوون لە مەشق و راهێنانکردن بە هێزەکانی هەیە لەلایەن ئەڵمانیاوە، بەدڵنیاییشەوە ئێمە ئەوەی لەتواناماندابێت لەو بارەیەوە ئەنجامی دەدەین، بۆ ئەوەی هاوبەشێکی راستەقینەی عێراق بین و پشتیوانییەکانیشمان لە بەرژەوەندی گەلی عێراق بێت".
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا لە سەرجەم بوارەکاندا هاوکاری عێراقی کردووە، ئەمەش هاوکارێکی باش بووە بۆ تێکشکاندنی داعش.
گوتیشی: ئەڵمانیا هاوکاری مرۆیی و دارایی لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان پێشکەشی عێراق کردووە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لایه‌نه شیعه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن، یاسایێك له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ربكه‌ن.
H.B