به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 گه‌وره‌ترین كۆنگرێسی ته‌ندرووستی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
K24 – هه‌ولێر:
به چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، گه‌وره‌ترین كۆنگرێسی پزیشكی و ته‌ندرووستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات.
له‌و چالاكییه‌دا، كه رۆژی 2 - 5ی ئایار/ مایۆی 2019 له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 19 كۆنفرانسی زانستی به ئاماده‌بوونی 170 پرۆفیسۆری جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌چن و زیاتر له 5000 هه‌زار پزیشك تێیاندا به‌شدار ده‌بن.
له باره‌ی ئه‌و چالاكییه‌وه، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی رێككه‌وت حه‌مه ره‌شید، رایگه‌یاند، هیوادارم ئه‌م كۆنفرانسه ببێته هۆی پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندرووستی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئامانجی كۆنفرانسه‌كان، بره‌ودان به كه‌رتی ته‌ندرووستی و پزیشكی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بواری ته‌ندرووستییه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
چه‌ندین كۆمپانیای ناوخۆی و جیهانی به‌شداری له كۆنفرانسه‌كان ده‌كه‌ن و گه‌وره‌ترین پیشانگه‌ی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌كه‌نه‌وه.