قادر حه‌مه جان: یەكێتی بەشداریی كارا لە حكوومەتدا دەكات
"یه‌كێتی ھۆكاری دواكەوتنی پێكھێنانی حكوومەت نییە"
K24 - سلێمانی
ئەندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێ، یه‌كێتی ناكۆكی له‌گه‌ڵ پارتی و گۆڕاندا نییه و ئامادەیە بەشداریی كارای لە حكوومەتدا ھەبێت.
قادر حه‌مه جان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "یەكێتی رێككەوتنی لەگەڵ پارتی واژۆ كردووە و ئامادەشین بۆ پێكھێنانی حكوومەت لە زووترین كاتدا، دواكەوتنی رێككەوتن بۆ پێكھێنانی حكوومەت ھیچ پەیوەندییەكی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە نییە".
گوتیشی: "وەك یەكێتی بەشداریی كارامان لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەبێت".
ھ.م