گه‌وره‌ترین كۆنگرێسی ته‌ندروستی و پیشانگای ده‌رمان له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
كوردستان 24 سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به چاودێریی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، گه‌وره‌ترین كۆنگرێسی پزیشكی و ته‌ندروستی به‌ڕێوه ده‌چێت و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 1ی ئایار/ مایۆی 2019، به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێوڕه‌سمی ده‌ستپێكی كۆنگرێسه‌كه به‌ڕێوه چوو.
له‌و چالاكییه‌دا، كه رۆژی 2 - 5ی ئایار/ مایۆی 2019 له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه ده‌چێت، 19 كۆنفڕانسی زانستی به ئاماده‌بوونی 170 پرۆفیسۆری جیهانی به‌ڕێوه ده‌چن و زیاتر له 5 هه‌زار پزیشك تێیاندا به‌شدار ده‌بن.
له باره‌ی ئه‌و چالاكییه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم، رێككه‌وت حه‌مه ره‌شید، رایگه‌یاند، هیوادارم ئه‌م كۆنفڕانسه ببێته هۆی پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.
ئامانجی كۆنفڕانسه‌كان، بره‌ودان به كه‌رتی ته‌ندروستی و پزیشكی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بواری ته‌ندروستییه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
چه‌ندین كۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی به‌شداری له كۆنفڕانسه‌كان ده‌كه‌ن و گه‌وره‌ترین پیشانگه‌ی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی ده‌كه‌نه‌وه.
ئ. م