فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئێمه بوو شهقێكمان تێ هه‌ڵدا
ئێمه چاوه‌ڕێی سه‌ردانی شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگه‌یاند، ئێمه چاوه‌ڕێی سه‌ردانی شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنی نێوانمان.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان ئێمه و پارتیدا هه‌یه، رێككه‌وتنێكی واژۆ نه‌كراوه. چاوه‌ڕێی سه‌ردانی شاندی پارتی ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێوڕه‌سمێكدا ده‌ستنووسه‌كان راده‌ستی یه‌كتر بكه‌ین و به فه‌رمی واژۆ بكرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: نه له لای ئێمه‌وه و نه له لای پارتییه‌وه هیچ پاشه‌كشێیه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه نه‌كراوه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌وه‌شی گوت: تا ئێستا كات و شوێن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوانیان و واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
گوتیشی: تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئێمه بوو شهقێكمان تێ هه‌ڵدا و ئێستا له گۆڕه‌پانی پارتییه.